سبەی شاندی هەولێر دەچێتەوە بەغدا و گفتوگۆی کۆتایی لەبارەی بودجە دەکا

سبەی شاندی هەولێر دەچێتەوە بەغدا و گفتوگۆی کۆتایی لەبارەی بودجە دەکا
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدای پایتەختی عێراق ئاشکرای کرد، شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات و لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق گفتوگۆ دەکەن.

فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە ٢٥ی ١١ی ٢٠١٩، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەنەوە و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە و گفتوگۆکانیان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق بەردەوام دەبێت.


ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”بڕیارە دوای گفتوگۆکان، ڕێککەوتنەکەیان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق واژۆ دەکەن“.








باسنیوز
Top