حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سکرتێر ھەڵدەبژێرێت
بەپێی زانیارییەکان بڕیارەکاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٤ی١١ی٢٠١٩ ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆ ببێتەوە و یەکەم کاریان ھەڵبژاردنی سکرتێری گشتیی حزبەکەیانە.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە لە کۆنگرەی دەیەمیان ھەموار کراوەتەوە، سیستەمی ھاوسەرۆکیان ھەموار کردەوە و بە هەڵبژاردنی سکرتێری گشتیی حزب جێبەجێ دەکەن.
دوێنێ شەممە٢٣ی١١ی٢٠١٩حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆنگرەی دەیەمی خۆی بەست.
باسنیوز
