هەولێر؛ بڕیاردرا مۆلیدە ئەهلییەکان بکرێنە "مۆلیدەی بێدەنگ"
بڕیارمانداوە تاوەکو مانگی ئایاری ساڵی داهاتو هەمو مۆلیدەکان بکرێنە بێدەنگ ئەوەش هاوکاری کەمکردنەوەی ژاوەوە لە شارەکەدا دەکات
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە تاوەکو مانگی ئایاری ساڵی داهاتو هەمو مۆلیدەکان بکرێنە بێدەنگ ئەوەش هاوکاری کەمکردنەوەی ژاوەوە لە شارەکەدا دەکات، ئەو خاوەن مۆلیدەیەی پابەندی بڕیارەکە نەبێت ساڵی ئایندە مۆڵەتی کارکردنی پێنادەن.
کێشەی کارەبا گرفتێکی ساڵانەی بەردەوامە و ئەوان لەسەر خەرجی پارێزگا 300 ملیۆن دینارمان بۆ چاکردنەوە و چاکسازیکردن لەو هێڵانەدا تەرخانکردوە
سەبارەت بە کێشەی کارەباش پارێزگاری هەولێر وتی، "کێشەی کارەبا گرفتێکی ساڵانەی بەردەوامە و ئەوان لەسەر خەرجی پارێزگا 300 ملیۆن دیناریان بۆ چاکردنەوە و چاکسازیکردن لەو هێڵانەدا تەرخانکردوە، کە پێویستیان بە سیانەی بەپەلە هەیە و ئەنجومەنی وەزیرانیش پێشوتر ساڵان بڕیک بودجەی بۆ هەمان بوار تەرخانکردوە، داوایان لە حکومەتی هەرێم کردوە دەست بە خەرجکردنەوەی بودجەی سیانەی تۆڕی کارەبا بکاتەوە".
ئێستا رۆژانە نەوت لە چەند شوێن دابەشدەکرێت ئەویش لەو 16 ملیۆن لیترەیە کە لە بەغداوە بۆمان دابینکراوە
لە بارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵانیش فرسەت سۆفی باسی لەوەکردوە، ئێستا رۆژانە نەوت لە چەند شوێن دابەشدەکرێت ئەویش لەو 16 ملیۆن لیترەیە کە لە بەغداوە بۆیان دابینکراوە، داواشیان لە حکومەتی هەرێم و بەغدا کردوە نەوتی زیاتریان بۆ رەوانە بکەن بۆ ئەوەی پێش زستان دابەشکردنی نەوت لە هەولێر تەواو بکرێت.
خەندان
