پەرلەمانی کوردستان کەمپینێکی هاوکاری بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند
لەمبارەوە هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ ئێمە بە ئامادەبوونی بەشێک لە سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە ڕای دەگەیەنین، ئەمڕۆ ئێمە بۆ جێبەجێکردنی خاڵی هەشتەمی حەو 12 ڕاسپاردەیەی پەرلەمان کە ڕێکەتی 2019.10.15 بە تێکڕای دەنگ هەوموو پەرلەمانتارانی وکردستان پەسەند کرا کە بریتییە لەوەی پەرلەمانی کوردستان هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی خوشک و برایانمان و ئەوانەی لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەهۆی دۆخی نەخوازراو و پەلاماری سەربازیی ناوچەکانیان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە".
هێمن هەورامی ڕاشی گەیاند: "وەکوو دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەامن سپاسی دەستپێشخەریی پەرلەمانتارە بەڕێزەکانی سەرجەم فراکسیۆنەکان دەکەین کە وەکوو ئەرکێکی پەرلەمانی، مرۆیی و نیشتمانی ئەم هەڵمەتەیان لەناو تەلاری پەرلەمانی کوردستانەوە ڕاگەیاندووە".
گوتیشی: "لە هەڵمەتەدا سەرجەم پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی کوردستان تییدا بەشدارن بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و پشتیوانیی مادی بۆ سەرجەم ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستانن بەگشتی و بەتایبەتی بۆ خوشک و برایانی ئاوارە و پەنابەر کەلە ڕۆژائوای کوردستانەوە هاتوون".
بەپێی دوایین ئامار کەلە وەزارەتی انوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان کە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە نزیکەی 17 هەزار کەلە کەمپەکانی (بەردەڕەش و گەویلان)ی سەر بە پارێزگای دهۆک نیشتەجێن.
باسنيوز
