جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 23/11/2019، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له هه‌ولێری پایته‌خت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوبادی تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆبووه‌وه.
ئەمڕۆ، جێگرەکەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو، گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، مایک پێنس له‌گه‌ڵ هیچ به‌رپرسێكی باڵا عێراق دیداری نه‌بووه و ته‌نها به په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی قسه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه.
باسنيوز
