کێشەی کارەبا چارەسەر دەکرێت
لە راگەیاندراوێكی پارێزگای هەولێر كە تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە بەمەبەستی باشتر کردنی دۆخی کارەبا و زیادکردنی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوبەشەکان، ئەمرۆ شەمە 23/11/2019، د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا و سەرۆکی شارەوانی و فەرمانگاکانی تری ناو شاری هەولێر کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی پێدانی كارهبای نیشتمانی له ههولێر و پارێزگاكانی دیكهی ههرێمی كوردستان کرا و جەخت لەسەر باشترکردنی دۆخی کارەبا و چۆنیەتی زیادکردنهوهی پێدانی کارەبای نیشتمانی کرایەوە.
بەھۆی گرفتێکی تەکنیکی لە ناکاو لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی و بەهۆی بەکارھێنانی ئامێری گەرمکەرەوە فشارێکی زۆر لەسەر دابەشکردنی کارەبا دروست بووه، بۆ ئەم مەبەستەش پارێزگا بە هەماهەنگی لە گەڵ وەزارەتی کارەبا لەسەر هێڵە بۆ باشترکردنی دۆخی پێدانی کارەبای بە هاووڵاتییانی شاری هەولێر.
ئەمرۆش وەزارەتی كارەبا ئاشكرای كرد، بەهۆی تەقینی بۆری غازی سرووشتی كارەبا دووچاری كێشەیەكی جدی بووەتەوە.
باسنیوز
