ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە

ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە و قوربانی لێ کەوتووەتەوە.

تەقینەوەکە ئەمڕۆ شەممە 23-11-2019 لە ناوچەی پیشەسازیی شارۆچکەی گرێ سپی لە سەر سنووری نێوان رۆژئاوا و باکووری کوردستان (سووریا و تورکیا) رووی داوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە رووی داوە و بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی سێ کەس و برینداربوونی 20 کەسی دیکە.

سوپای تورکیا، کە بە هەماهەنگیی گرووپە توندڕوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستی بەسەر گرێ سپیدا گرتووە، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە رۆژئاوای کوردستان، بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، تۆمەتبار کردووە.











باسنيوز
Top