ئەمڕۆ ئه‌نه‌كه‌سه به‌فه‌رمی وه‌ڵامی مه‌زڵووم كۆبانێ ده‌داته‌وه
جیهاد حه‌سۆ، ئه‌ندامی بەڕێوەبەریی ره‌وتی ئاینده لەنێو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) رايگەیاند، ئەنجومەنەکەیان چه‌ند رۆژێكه سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌ی خۆیه‌تی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ، یه‌كێك له‌وانه ده‌ستپێشخه‌رییەکەی مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌دیە کە بۆ ئەنەکەسە و تەڤدەم کردوویەتی.
جەختیشی کردەوە کە ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ١١ی ٢٠١٩، ئەنەکەسە بڕیاری خۆی دەدات و وەڵامی مەزڵووم کۆبانێ دەداتەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە مه‌رجی ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌وه‌یە، ده‌بێت په‌یه‌ده و ته‌ڤده‌م خۆیان له په‌كه‌كه جیا بکەنەوە و دان به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد لە سووریادا بنێن و پرسی پێشمەرگەی ڕۆژئاواش یەکلا بکەنەوە.
پێشتر لە ١١ی ١١ی ٢٠١٩، عه‌بدولکه‌ریم میرانی، نوێنەری ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان ڕايگەیاندبوو، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک لە نێوان شاندێکی ئه‌نه‌که‌سه و ته‌ڤده‌م کراوه به سه‌رپه‌رشتیی مه‌زڵوم کۆبانێ، به‌ڵام ”هیچ ڕێککەوتنێکی تێدا واژۆ نەکراوە“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەسەر داوای مەزڵوم کۆبانێ کۆبوونەوەکە ئەنجام دراوە و ئەوانیش قەبوڵیان کردووە، بەو ئامانجەی کە یەکڕیزی لەنێو کوردانی ڕۆژئاوا درووست ببێت.
باسنيوز
