کێشەیەک لە کارەبای نیشتمانیی هەرێمی کوردستان ڕووی دا
ئهمڕۆ شهممه 23/11/2019، بهڕێوهبهرایهتیی كۆنترۆڵى كارهباى ههرێمى كوردستان ڕوونكردنهوهیهكى بڵاو كردهوه و تێیدا ئاماژه بهوه دراوه: "ئاگادارى هاونیشتمانییان دهكهینهوه، كە كاتژمێر 7 و 54 خولهكى ئەم بەیانییە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكیی لەناكاو لە بۆریی غازی كۆرمۆر، ناردنی غازی سروشتی بۆ تەواوی وێستگە غازییەكانی هەولێر و سلێمانی و بازیان ڕاوەستا، بهم هۆیهوه، تەواوی یەكەكانی وێستگەكان ڕاوەستان كاریگەریی توندی كردە سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی".
باس لهوهش كراوه، ئێستا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانه غاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن، تا كوژانەوەی گشتی ڕوونەدات و چارەسەری گرفتەكە بكرێت، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەباش سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەن بۆ ئەوەی كارەبا بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوام بێت، وا چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی 6 كاتژمێری داهاتوودا دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە.
باسنيوز
