ئەمڕۆ شەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەكات
فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان دەگاتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق، لەبارەی کێشەی داراییەکانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەکەن.
شاندەكە پێکدێت لە ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، خالید شوانی، وەزیری هەرێم، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی، ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە پرسەکانی نەوت، بودجەی هەرێمی کوردستان، قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان و مامەڵەی ئابوری لە داهاتودا گفتوگۆ دەکەن
بەپێی زانیاریەکان، شاندی هەرێمی کوردستان و شاندی حکومەتی عێراق سەبارەت بە پرسەکانی نەوت، بودجەی هەرێمی کوردستان، قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان و مامەڵەی ئابوری لە داهاتودا گفتوگۆ دەکەن.
هەرێم ئامادەیە بەپێی ئەو مەرجانەی هەیە نەوت رادەست بکات، ئێستاش ئەگەر بەغدا مەرجەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات کێشەیان لەگەڵ ئەو بابەتە نییە
بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر چەندینجار رایانگەیاندوە، هەرێم ئامادەیە بەپێی ئەو مەرجانەی هەیە نەوت رادەست بکات، ئێستاش ئەگەر بەغدا مەرجەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات کێشەیان لەگەڵ ئەو بابەتە نییە.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق مانگانە بڕی 522 ملیار دیناری بۆ موچەی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانەکردوە
بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عێراق، لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق مانگانە بڕی 522 ملیار دیناری بۆ موچەی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانەکردوە، تا ئێستاش بەردەوامە.
رەوانەکردنی ئەو بڕە لەکاتێکدابو بڕیاربو، حکومەتی عێراق پشکی لەسەدا 14.67 بۆ هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق بنێرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان نەوتی رادەستی بەغدا نەکرد، پارەکە بۆ 522 ملیار دینار کەمکرایەوە، وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتبو.
خەندان
