سه‌رۆكى نوێى شاره‌وانیی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بوو
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/11/2019، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ له ڕێوڕه‌سمێكدا ئەندازیار عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، وەکوو سەرۆکی شارەوانیی هەولێر لە شوێنی ئەندازیار سامان محه‌مه‌د بلباس دەست بەکار بوو.
دوێنێ چوارشه‌ممه، ئەندازیار سامان محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاندبوو: ”سەرۆکی شارەوانیی هەولێر نامەی دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەش کردووم“. ڕوونیشی کردەوە کە بابەتی دەست لەکار کێشانەوەکە ”لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی حکوومەتە و ئەو پۆستە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و دەدرێتە کەسێکی دیکە".
باسنيوز
