ئاگادارییهك لهبارهى كارتى نیشتمانییهوه بۆ هاووڵاتییان
ئهمڕۆ پێنجشهممه 21/11/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانیی هەولێر ئاگادارییهكى له پهیجى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "داوا لەو هاووڵاتییانه دەكەین كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمانیان كردووە بە مەبەستی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی، تا بەرواری 2019/11/11 پەنجەمۆری كردووە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی".
باس لهوهش كراوه، پێویستە هاووڵاتییان ئەم پێداویستییانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن، بۆ ئەم مەبەستە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكەیان بكەن لە ڕۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە، لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ تا 6ى ئێوارە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی.
1- ڕەگەزنامەی عێراقی (ئهسڵى)
2-پێناسەی باری شارستانی (ئهسڵى)
3- پسووله (وهسڵ)ى وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی
باسنيوز
