لینزی گراهام: تورکیا دەبێت بزانێت کورد باشترین هاوپەیمانی جەنگی دژ بە داعش بووە

لینزی گراهام: تورکیا دەبێت بزانێت کورد باشترین هاوپەیمانی جەنگی دژ بە داعش بووە
لینزی گراھام، سیناتۆری ئەمەریکا جەختدەكاتەوە، نابێت توركیا ئەوە لەبیر بكات كە لە شەری دژی داعش كورد باشترین ھاوپەیمانی ئەمەریكا بووە و دەشڵێت، واشنتن دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە ئاسایی بكاتەوە.

لینزی گراهام لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "هیوادارم ‌ ئێمه‌ و توركیا رێگایه‌ك بدۆزینه‌وه‌ تاوەکو كێشەکان‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت توركیا ئێف 35 هه‌ڵبژێرێت له‌جیاتی ئێس 400ی رووسی و نابێت توركیا ئه‌و پرسه‌ ئاڵۆزتر بكات".

ئاشکرایکرد: "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت. له‌باره‌ی ده‌ڤه‌ری ئارامیش له‌ سووریا، نابێت نیگه‌رانییه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی توركیا له‌رێگای سه‌ربازییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت".

دووپاتیشکردەوە، باشترین رێگه‌چاره‌ بۆ دروستكردنی ده‌ڤه‌ری ئارام ئه‌وه‌یه‌، هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نێوان هه‌سه‌ده‌ و توركیا جێگیر بكرێت و ئێمه‌ نابێت ئه‌وه‌مان بیر چێت كه‌ كورد باشترین هاوپه‌یمان بووه‌ له‌شه‌ڕی دژ به‌ داعش.






K24
Top