فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان رێک کەوتن

 فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان رێک کەوتن


فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری چوار لیژنە ھەمیشەییەکەی پەرلەمان رێک کەوتن.

بەپێی رێککەوتنەکە دوای هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، لیژنەکانی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت، ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان، ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان و لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا زیاد کران.

لیژنەی داکۆککردن لە مافی ئافرەت لەنجە ئیبراهیم عەبدولڕەحمان بووەتە سەرۆک و ئاشنا عەبدولقادر پۆستی جێگری سەرۆک.

لیژنەی ئاوەدانکردنەوە، هاوڕێ بنا‌ء محمد ساڵح، سەرۆکی لیژنە و بەهجەت عەلی ئیبراهیم جێگر و زاهیر محەمەد عەلی بۆ بڕیاردەری لێژنەی ئاوەدانکردنەوە وەبەرهێنان.

لیژنەی ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێیەکان شاخەوان رەئووف مستەفا، بە سەرۆکی لیژنە و باڵانبۆ محەمەد عەلی بە جێگر و حیکمەت محەمەد بۆ بڕیاردەری لێژنە ھەڵبژێردران.

لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا ئیسماعیل عەلی تەها بۆ سەرۆکی لیژنە و چیا حەمید شەریف بۆ جێگری سەرۆکی لێژنە هەڵبژێردران.

جگە لە سەرۆک و جێگری ئەم لیژنانە فراکسیۆنەکان لەنێو خۆیان ئاڵوگۆڕیان بە ژمارەیەک سەرۆک و جێگری لیژنەی ھەمیشەیی دیکە کرد بەم شێوەیە

گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتیی حەوت لێژنەی تری پەرلەماندا کرا لە پەرلەمانتاران عەبدولستار مەجید قادر، بۆ سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری و

سەلمە فاتیح تۆفیق بۆ سەرۆکی لێژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان.

عەلی حەمە ساڵح بۆ سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی لوقمان حەمەد حاجی مستەفا بۆ سەرۆکی لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار.







باسنيوز
Top