سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەستلەکاردەکێشێتەوە

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەستلەکاردەکێشێتەوە
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کردووە و چاوەڕوانی رەزامەندی وەزیرە.

ئەندازیار سامان محەممەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر راگەیاند، "لەچوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و دوای ئەوەی ئاگادرابووین کە گۆڕانکاری لە پۆستەکەدا دەکرێت، نامەی دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کرد".

دەربارەی ئەوەی چ پۆستێکی دیکە وەردەگرێت، ئەندازیار سامان محەممەد رایگەیاند "جارێ روون نییە لە چ شوێنێکی دیکە بەردەوامدەبم".
Top