لە کەلار باوکێک دوای "خۆکووشتنی" کوڕەکەی گیانی لەدەستدا
موقه‌ده‌مى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قدووری، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان راگەیاند "دوای ئەوەی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 20-11-2019 له گوندى گردهگۆزینەى سه‌ر بهقهزاى كه‌لار ته‌رمى گه‌نجێكی 22 ساڵ گەیێندرایە نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، كه بەقسەی کەسوکارەکەی نەخۆشی دەروونی هەبووە و خۆی کوشتووە، چەند کاژێرێک دوای ئەوە باوکە 51 ساڵانەکەشی بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستدا".
ئەو گەنجە ناوی ئەحمەد رەشید عەزیزە بوو و لەدایکبووی 1997 بوو.
موقه‌ده‌مى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قدوورى گوتی: دەستبەسەر ئەو دەمانچەیەدا گیراوە کە دەگوترێت خۆی پێکوشتووە. لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى چۆنییەتی رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
لە هەولێر منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ برایەکی بە چەقۆ دەکوژێت
لە ناحیەی قوشتەپەی سنووری پارێزگای هەولێر منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ بەهۆی دەمەقاڵی لەگەڵ برایەکی دیکەی، دەبێتە شەڕیان و لە ئەنجامدا منداڵەکە براکەی خۆی بە چەقۆ دەکوژێت.
رابەر ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە راگەیاند، ئەمشەو دوو برا کە یەکێکیان تەمەنی 13 ساڵانە و ئەوی دیکەیان تەمەنی 20 ساڵانە، دەبێتە دەمەقاڵێ و شەڕیان، برا بچووکەکە چەقۆیەک لە برا گەورەکەی دەدات و دەیکوژێت.
رابەر ساڵح ئەوەشی گوت "شەڕی نێوان دوو براکە هیچ پاشخانێکی نییە و رووداوێکی ئاسایی بووە، بەڵام چەقۆکە بەر ناو‌کی کەوتووە و بەهۆیەوە تووشی خوێنبەربوون بووە و گیانی لەدەستداوە".
