لە هەڵەبجە پاڵەوانێتیی كۆماری بۆ فڕۆكەوانی پەڕەگلایدەر بەڕێوە دەچێت
كامەران ئەحمەد، سەرۆكی یانەی ئاسمانیی هەڵەبجە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سبەینێ 21/11/2019 لەسەر شاخی باڵامبۆ لە پارێزگای هەڵەبجە، یەكێتیی ئاسمانیی عێراق، پاڵەوانێتیی سێیەمی كۆماری بۆ فڕۆكەوانی و هەوایی پەڕەگلایدەر بەڕێوە دەبات و ماوەی 2 ڕۆژ دەخایەنێت".
گوتیشی: "لە پاڵەوانێتییەكەدا یانەی ئاسمانیی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی عێراقیش 2 ـ 3 یانەی ئاسمانی بەشدار دەبن".
ئاماژەی بەوەش دا: "پاڵەوانێتییەكە بۆ مەبەستی دیاریكردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئاسمانیی عێراقە بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی كە بڕیارە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت".
ڕوونیشی كردەوە: "هەر یانەیەك بە 3 یاریزان بەشداری لە پاڵەوانێتییەكەدا دەكەن و یاریزانانی دیكەی یانەكانیش دەتوانن بە تاك بەشداری لە پاڵەوانێتییەكەدا بكەن".
باسنيوز
