مەسرور بارزانی: توانیومانە گەندەڵی بە ڕادەیەکی بەرز کەم بکەینەوە
کەمێک لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانی دیبەیتێکیدا کە لە چوارچێوەی دیداری ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک، ئاماژەی بەوە کرد، حکوومەتداریی باش کلیلی سەرکەوتنە، کە حکومەتدارییەکی باش بکرێت، خەڵکی دڵخۆش دەبن.
ڕوونیشی کردەوە کاتێک کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە، جەختی کردووەتەوە کە دەبێت حکوومەت خزمەتی خەڵک بکات و ”بۆ ئەوە نەهاتووین ئایدۆلۆجیا بەسەر خەڵکدا بسەپێنین، بەڵکوو خزمەتیان بکەین“.
هاوکات ئاشکرای کرد: ”دەبێت چاکسازی بکرێت، دەستمان پێکردووە. توانیومانە گەندەڵی بە ڕادەیەکی بەرز کەم بکەینەوە. هەندێک گەشە هەیە. خەڵکی دەبینن کە حکوومەت گۆڕانی بەسەردا دێت. حکوومەتی باش کلیلی سەرکەوتنە“.
باسنيوز
