پەرلەمان خەڵاتی بەخشییە بنەماڵەیەک کە ٧٥کەسیان شەھیدی ئێزدین

 پەرلەمان خەڵاتی بەخشییە بنەماڵەیەک کە ٧٥کەسیان شەھیدی ئێزدین
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە کچی عەمۆ کە لە کاتی ھێرشی داعش بۆ سەر گوندی کۆجۆ کە تێیدا٧٥ کەسی شەھید بوون.

ئۆمید خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رای گەیاند پارتی و فراکسیۆنەکەیان کار بۆ بەدەستھێنانی تەوای مافی ئێزدییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغداش یەکێک لە تەوەرەکانیان چارەسەری کێشەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەبێت.

کچی عەمۆ کە خاوەنی٧٥ شەھیدی ھێرشەکانی داعشە بۆ سەر گوندی (کۆجۆ)ی ئێزدییەکان لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەدا داوای لە سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت کرد کێشەکانی ئێزدییەکان و چارەسەر بکەن و لەبارەی دۆخی شنگالیش گوتی دۆخەکە نائارامە و ناتوانین بگەڕێینەوە شوێنی خۆمان و داوا لە سەرۆک بارزانی دەکەین کار بکات بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شنگال تا ئارامی بگەڕێتەوە بۆ شنگال بەبێ پێشمەرگە ناتوانین بگەڕێینەوە شنگال.












باسنيوز
Top