لە شارەزوور ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی باخچەی فەرمانگەكان پاك دەكاتەوە

لە شارەزوور ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی باخچەی فەرمانگەكان پاك دەكاتەوە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئووف بەگ لە شارەزوور ڕای دەگەیەنێت ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی لە چوارچێوەی كار و چالاكییەكانی خۆیدا لەپێناو ژینگەی قەزاكە، ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستی كردووە بە پاككردنەوە و بڕینی دار و درەخت و باخچەی نەخۆشخانەكەمان و لەو ڕێگەیەشەوە هەلیكاریان بۆ ژمارەیەك هاووڵاتی ڕەخساندووە.

كەمال ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئووف بەگ لە شارەزوور، ڕایگەیاند: "ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی لەڕێگەی قایمقامیەتی قەزای شارەزوو و بە هاوكاریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی قەزاكە، ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستی كردووە بە پاككردنەوە و بڕینی دار و درەخت و باخچەی نەخۆشخانەكەمان و بڕیارە تا چەند ڕۆژی داهاتووش لە كارەكانیان بەردەوام بن".

گوتیشی: "ڕێكخراوەكە بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلیكار بۆ هاووڵاتیان نزیكەی 40 ڕۆژە هاتووەتە سنووری قەزای شارەزوو و چالاكییەكانیشی كە زیاتر خۆی لە بواری ژینگەدا دەبینێتەوە هەلیكاری بۆ ژمارەیەك هاووڵاتی ڕەخساندووە".

ئاماژەی بەوەش دا: "لەو ماوەیەدا ڕێكخراوەكە باخچەی بەشێكی زۆر لە فەرمانگەكانی سنووری قەزای شارەزوور و ناوەندەكانی خوێندنیان پاك كردووەتەوە".











باسنیوز
Top