له سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ر 200 كیلۆگرام هه‌نگوینى ئێرانی‌دا ده‌گیرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/11/2019، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له‌پێناو پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هه‌نگوینی داوه و داوای له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر 200 كلیۆگرام هه‌نگوینی ئێرانی‌دا گرتووه، به نووسراوی فه‌رمیی هه‌نگوینه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی كردووه بۆ گرتنه به‌ری ڕێكاری پێویست به‌رامبه‌ر به هه‌نگوینه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی".
باس له‌وه‌ش كراوه، هه‌نگوینه‌كه به‌شێوه‌ی قاچاغ له ئێرانه‌وه هاورده‌ی پێنجوێن كراوه، له‌وێوه‌شه‌وه بۆ سلێمانی، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی هه‌نگوینه‌كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان له‌ناو ده‌برێت، خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
