په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شەعبی لە شنگال بازگه‌ی بازرگانیی هاوبەش داده‌نێن

په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شەعبی لە شنگال بازگه‌ی بازرگانیی هاوبەش داده‌نێن
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕێگەی هێزەکانی لە سنووری شاری شنگال، بە هاوبەشی لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بازگەی بازرگانی دادەنێن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەست کەوتووە، لەم ماوەیەی دوایی، پەکەکە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال، بازگەی بازرگانییان داناوە و پارە لە خەڵک وەردەگرن.

هەر لەمبارەیەوە ئیدریس زۆزانی، بەرپرسی نووسینگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندان جار به‌ پەکەکەیان گوتووه‌، شنگال چۆڵ بكه‌ن تاوەکوو ئیداره‌ی شه‌رعی بۆ شاره‌كه‌ بگەڕێتەوە، بەڵام ”بە قسەی ئێمە ناکەن“.

ئەوەشی خستە ڕوو کە لەم دواییانە دۆخی شنگال لەنێو مەترسییەکی زۆردایە و ژمارەی هێرشی فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی تورکیا لە شنگال زیادیان کردووە.

ئەو بەرپرسەی پارتی لە سنوورەکە زانیارییەکان لەبارەی درووستکردنی بازگەی بازرگانی لەنێوان پەکەکە و حەشدی شەعبی پشتڕاست کردەوە و ئاشکرای کرد کە ئەو کەسانەی لە بازگەکەوە تێپەڕ دەبن، بەتایبەتیش ئەوانەی کە کاڵایان پێبێت، لەلایەن پەکەکە و حەشدی شەعبییەوە پارەیان لێ دەسەندرێت و دواتریش پارەکە لەنێوان خۆیاندا دابەش دەکەن.










باسنیوز
Top