حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی کۆ دەبێتەوە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی کوردستان، ئاشکرای دەکات ھەفتەی داھاتوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران بەھۆی پرۆژە یاسای چاکسازیش بە درۆ دەخاتەوە.
لەمبارەوە لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیران کۆ ببێتەوە یەک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی".
لەبارەی کاتی ناردنی پرۆژە یاساکە بۆ پەرلەمان گوتی: "لە دوای کۆبوونەوەکە حکوومەت لە نزیکترین کاتدا پرۆژەکە دەنێررێتە پەرلەمانی کوردستان".
لە بارەی دەنگۆی بڕیتی دەرماڵەی فەرمانبەران، ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستی و دەرماڵەی فەرمانبەران نابڕدرێت و تەنھا رێکخستنیان بۆ دەکرێت و دەرماڵەی ناشایستە نابڕدرێت".
لەبارەی پرۆژەکەوە لیزا فەلەکەدین کاکەیی گوتی: "بەشێک لە پەرلەمانتاران قسەی لەسەر دەکەن، بەڵام پرۆژەکەیان نەبینوە و نەنێردراوە بۆ پەرلەمان".
باسنیوز
