وەزارەتی بەرگریی تورکیا: سێ گەریلا لە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج
لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-٣دا لە ناوچەی ھەفتانین باکوری عێراق، پێنج گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-٣دا لە ناوچەی ھەفتانین باکوری عێراق، پێنج گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج".
هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و هێرشەکانیانیش بەردەوامیان دەبێت
ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و هێرشەکانیانیش بەردەوامیان دەبێت.
تا ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هیچ راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکردوەتەوە.
دوێنێ سێشەممە سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شارەدێی خانەسۆر-ی سەر بە شنگالی بۆردومان کردوە و بەهۆەیەوە چەند کەسێک برینداربون.
ئەوە سێەمجارە سوپای تورکیا بۆردومانی شارەدێی خانەسۆر دەکات، دوای ئەوەی چواری ئەم مانگە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکیان کرد و بەهۆیەوە سێ شەڕڤانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) برینداربون.
خەندان
