نێچیرڤان بارزانی: چارەسەرکردنی دۆزی کورد بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکە گرنگە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر ئاسایش و په‌یوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی تووشی قه‌یران كردووه، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی گه‌وره و جیهانیش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه. ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی كۆن و نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییه كه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی له ناوچه‌كه بێ چاره‌سه‌ر هێشته‌وه. له‌وانه‌ش دۆزی كورد".
راشیگەیاند: "دۆزی كورد، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و چاره‌سه‌ركردنیشی به‌شێكی گرنگی ئاشتییه له ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها كێشه‌ی پێكهاته‌ی دیكه‌ش دوای جه‌نگ سه‌ریان هه‌ڵدا".
K24
