پۆلیسی هەولێر: کوڕێک دایک و زڕخوشکەکەی برینداردەکات

پۆلیسی هەولێر: کوڕێک دایک و زڕخوشکەکەی برینداردەکات
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لە شارۆچکەی بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر کوڕێک دایک و زڕخوشکەکەی خۆی بریندار کرد.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاند "هەردوو بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و کوڕەکە هەڵاتووە".

دەربارەی هۆکاری رووداوەکە، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "رووداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ کێشەی کۆمەڵایەتی نێو خێزانەکەوه‌ هه‌یه‌، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 406 دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و ھێزەکانی پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن".
Top