لە ڕێگەی دوو پڕۆژەیاساوە هەوڵی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

لە ڕێگەی دوو پڕۆژەیاساوە هەوڵی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت
پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی دوو پڕۆژەیاساوە، هەوڵی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت و پەرلەمانتارێکی کوردیش لەمبارەیەوە هۆشداری دەدات.

محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی کوردی پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، کورد تێبینی لەسەر ژمارەیەک ماددەی ھەردوو پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و دەستەی نەزاھەی عێراق ھەیە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەپێی ناوەڕۆکی ئەم دوو پڕۆژەیە، بەشێک لە دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان کەم دەکرێنەوە یان لادەدرێن، بۆیە ”ئەگەر ئەم خاڵانە چارەسەر نەکرێن، ئەوا کورد بایکۆتی دەنگدان بەو دوو پڕۆژەیاسایە دەکات و دەنگیان پێ نادات“.

پەرلەمانتارە کوردەکە جەختی کردەوە کە سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەی تایبەت بە سەرۆک فراکسیۆنەکاندا ئەم بابەتە دەخەنە ڕوو، ئەگەریش نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئەوا کورد دەنگ بە هیچ یەکێک لەم دوو پڕۆژەیاسا نادات.











باسنيوز
Top