ئەگەر هەیە سبەی پڕۆژەبودجەی ٢٠٢٠ی عێراق و پشکی کوردستان یەکلا بکرێتەوە
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رايگەیاند، سبه‌ی چوارشەممە کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه له‌سه‌ر پڕۆژه‌بودجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراق.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ره‌نگه دوای کۆبوونه‌وه‌کە، پڕۆژەکە ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بکرێت“.
فارس عیسا باسی لەوە کرد کە به‌غدا سێ پێشنیاری لەبارەی بودجە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە. گوتیشی: ”زۆر نزیک و گه‌شبینین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه رێککه‌وتن پێش ئەوەی پڕۆژەکە بۆ په‌رله‌مانی عێراق بنێردرێت“.
باسنيوز
