مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كاتی پێشوازیكردن لە شاندێکی پێکهاتە ئاينییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژه به قسه‌یه‌كی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمی ده‌كات كه زۆر كاریگه‌ری تێكردووه و له ڤیدیۆیه‌كدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، ئه‌و قسه‌یه‌ی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمی زۆر كاریگه‌ری تێ‌كردووم كه گوتوویه‌تی: "حه‌ق وه‌كو لوتكه‌ی شاخێك وایه، چه‌ندین رێگا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته ئه‌و لوتكه‌یه"، له‌لای منیش ئه‌و رێگایانه هه‌موو ئایینه‌كانن، به‌ڵام حه‌ق یه‌ك شته، ئه‌مانه هه‌مووی یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌كێك له‌م پێكهاته ئاینییانه له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌بوونایه ده‌یانتوانی زۆر كێشه درووست بكه‌ن".
هه‌روه‌ها داوا له ئاماده‌بوان ده‌كات، ئه‌وه‌ی تا ئێستا كوردستانی پێوه ماوه‌ته‌وه و به جوانی توانیوویه‌تی خۆی له دنیا پێ بناسێنێ، ئه‌و جوانی و پێكه‌وه ژیانه‌یه و به‌رده‌وامبن له‌سه‌ری.
K24