ئەمڕۆ دوشەممە موچەی مانگی ئابی وەزارەتی داد دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە موچەی مانگی ئابی وەزارەتی داد دابەشدەکرێت.
پێنجی هەمو مانگێک وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەدابەشکردنی موچە دەکات، سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە و پاشان پەروەردە و تەندروستی دابەشدەکرێت.
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "موچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك لە كاتی خۆیدا بە بێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەش بەردەوام دەبێت".
لەبارەی پاشەکەوتی موچەوە وەزیری دارایی وتیشی، "پاشكەوت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتوە، لەسەرەتای دەست بەكاربونمان بە هیچ جۆرێك موچەیەك دوانەكەوتوە و لەكاتی خۆیدا موچە دابەشكراوە".
خەندان
