عەتا شێخ حەسەن: گۆڕانکارییەکانی پارتی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامی ئەرێنییان هەبووە
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ڕایگه‌یاند: "هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له‌سه‌ر ئاستی حزب و ئۆرگانه‌کانی بکرێت، کارێکی ئاسایی و پێویسته، هه‌موو گۆڕانکارییه‌ک، یان نوێبونهوهیهک گرنگیی خۆی ده‌بێت و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له سنووری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارێزگای سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان کراون، گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه، چونکه گۆڕانکارییه‌کان له ڕووی ڕێكخستن و کاری مه‌یدانییه‌وه ئه‌نجامی ئه‌رێنییان لێ کهوتووەتهوه. له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک بکرێت حاڵه‌تێکی ته‌ندروست و ئاساییه و مافێكی حزبیشه که گۆڕانکاری بکرێت."
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگای سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی ئاماژه‌یشی دا: "ئه‌و کاراکته‌رانه‌ی که بۆ به‌رپرسیاریه‌تیی ئۆرگانه حزبیه‌کان هه‌ڵبژێردراون، که‌سانێکی گه‌نجن و ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که پارتی دیموکراتی کوردستان به هێنانه پێشه‌وه‌ی که‌سانی به‌توانا بۆ ناو کاری حزبی و ئۆرگانه‌کانی، هه‌میشه هه‌وڵی نوێبوونه‌وه ده‌دات."
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر له ڕووی مه‌یدانییه‌وه سه‌یر بکه‌ین، له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا زۆربه‌ی کاره‌کته‌ره‌کان، یان وه‌زیره‌کانی پارتی، دەموچاوی تازه و گه‌نجن و له ئۆرگانه‌کانی حزبیشدا به هه‌مان شێوه‌یه، بۆیه گۆڕانکارییه‌کان لێکه‌وته‌ی باش و بایه‌خی گرنگیان دەبێ."
