پەروەردە لەبارەی قوتابییانەوە ئاگادارییەکی بۆ قوتابخانەکان بڵاو کردەوە

پەروەردە لەبارەی قوتابییانەوە ئاگادارییەکی بۆ قوتابخانەکان بڵاو کردەوە
بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر چەند بڕیارێکی نوێی بۆ قوتابخانەکانی سنووری بەرێوەبەرایەتییەکەی دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی پەروەردەی دەستی هەولێر تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، رێگە نادرێت ئیدارەی قوتابخانەکان پارە لە قوتابییان و کەسوکاریان وەربگرن بۆ هەرمەبەستێک بێک، دایک و باوکی هەر قوتابییەک خۆی ئارەزوومەندانە ویستی هەبوو کارێک بۆ قوتابخانە ئەنجام بدات یان هاوکار بێت لە پڕکردنەوەی هەر پێداویستییەک ئاساییە و سوپاس دەکرێت، نابێت هیچ بارگرانییەک بۆ دایک و باوکان دروست بکرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە کارکردنی قورس و پاککردنەوەی قوتابخانە بە قوتابیان و خوێندکاران بە تایبەت ئەوانەی لە قۆناغەکانی بنەڕەتین و وێنەگرتنیان بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێگە پێدراو نییە.












باسنيوز
Top