بە بڕیاری مه‌سرور بارزانی 47 به‌رکه‌وتووی چه‌کی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێن
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی چه‌کی کیمیایی لە هه‌ڵه‌بجه رايگەیاند: ”بە ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو نەخۆشانەی بەركەوتووی كیمیایین و پێویستیان بە چارەسەر هەیە، ڕەوانەی دەرەوە دەكرێن“.
ڕوونی کردەوە کە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن کە نوێنەری وەزارەتی تەندرووستیشیان لەنێو دایە و ”ڕەزامەندییش وەرگیراوە".
داوای ئەوەشی کرد کە ئەم هەنگاوە بەردەوام بێت و بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بە جێگەی دەستخۆشی ناوبرد.
هەر لەمبارەیەوە محه‌مه‌د قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاند، ژماره‌ی ئه‌و به‌رکه‌وتووانه‌ی چه‌کی کیمیاوی که ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه، 47 که‌سن و به‌شێکیان پێویستیان به‌چه‌ند جارێک سه‌ردانی پزیشک هه‌یە.
ڕوونیشی کردەوە کە ئێستا وه‌زیری ته‌ندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماده‌کاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کردووه و پێشووتریش کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و لايه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کراوه.
باسنيوز
