كاتى ته‌واوبوونى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕێگاکان ئاشكرا ده‌كرێت
مه‌ڕوان حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن ڕاى گه‌یاندووه: "به‌شێک له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان ته‌واو بووه، به‌شێکی له بواری جێبه‌جێکردنه و بڕیاره تا 15ى مانگى داهاتوو، سه‌رجه‌م ڕێگاکان ته‌واو ببن،".
گوتیشى: "به‌شێک له ڕێگاکان ده‌بێت به‌زوویی کاریان تێکدا بکرێت، به تایبه‌ت ڕێگای هه‌ولێر - کۆیه، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه دانراوه، ده‌بێت سه‌رجه‌م ڕێگاکان له‌ماوه‌ی 70 ڕۆژدا ته‌واو بکرێن".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، دوو سایدی ڕانیه بۆ دووکان به چوار قۆناغ جێبه‌جێ ده‌کرێت، کار له ڕێگای هه‌ڵه‌بجه - سلێمانیش زۆر باش چووه‌ته پێشه‌وه و له‌پلانی چوار ساڵی داهاتووى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه كه سه‌رجه‌م شاره‌کان به‌یه‌کدى ببه‌سترێنه‌وه و بکرێنه دوو ساید.
باسنيوز
