مەسرور بارزانی: ڕۆژی جیهانیی لێبووردەیی هەلێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندیمان بە کاری هاوبەش
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە کەمێک لەمەوبەر (دووشەممە ١٨ی ١١ی ٢٠١٩) لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه هه‌میشه یه‌كێك بووه له خاڵه به‌هێزه‌كانی هەرێمی کوردستان.
بەپێویستیشی زانیوە کە هه‌رچییه‌ك له تواناماندا هه‌یه، بیكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئەم پێکەوەژیانە ئاشتییانەیە بپارێزین.
هەر لەم تویتە کە تۆمارێکی ڤیدیۆییشی لەگەڵدا بڵاو کردووەتەوە، مەسرور بارزانی دەڵێت: ”ڕۆژی جیهانی لێبوورده‌یی، هه‌لێك بوو بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندیمان به كاری هاوبه‌ش بۆ كوردستانێكی به‌هێزتر“.
باسنيوز
