سه‌رۆك بارزانى پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/11/2019، سەرۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی عه‌دنان پاچەچی، سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانەوادەكەی ده‌كات.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێت: "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دیپلۆماتكار و سیاسەتمەداری ناسراوى عێراقی، (عه‌دنان پاچەچی)مان پێگه‌یشت و خەمباری كردین".
سه‌رۆك بارزانى سه‌ره‌خۆشی له بنەماڵەی پاچەچی و تەواوی ھاوڕێیانی كۆچكردوو دەكات.
ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە 17/11/2019، عەدنان پاچەچی، سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقی لە تەمەنی 96 ساڵیدا لە شاری ئەبو زەبیی ئیماراتی كۆچی دوایی كرد.
ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دیپلۆماتكار و سیاسەتمەداری ناسراوى عێراقی، (عه‌دنان پاچەچی)مان پێگه‌یشت و خەمباری كردین.
لەم بۆنە خەمناكەدا سه‌ره‌خۆشی له بنەماڵەی پاچەچی و تەواوی ھاوڕێیانی كۆچكردوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گه‌وره دەپاڕێینەوە بیخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
١٨ـی ١١ـی ٢٠١٩
