ھەردوو لیژنەی کاروباری یاسایی و تەندروستی پەرلەمان کۆ دەبنەوە
سارا دڵشاد، ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمان راگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی١١ی٢٠١٩، ھەردوو لیژنەی یاسایی و تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێی دوایین ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی پێشیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش کۆ دەبنەوە.
گوتیشی: "کۆبوونەوەکە بۆ ئامادەکارییە بۆ کۆبوونەوەی ئەم ھەفتەیەی پەرلەمان کە تێدا راپۆرتی کۆتایی ھەردوو لیژنەی تایبەتمەند لەسەر پێشنیازی یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش ئامادە دەکرێت.
ھەفتەی رابردوو پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش کرد و بڕیارە ئەم ھەفتەیە خوێندنەوەی دوومی بۆ بکرێت.
پێشنیازی یاساکە لە ١٨ ماددە پێکھاتووە تێدا ئەرک و مافی نەخۆش لە چوارچێوەی ئەم یاسایە دیاری دەکات.
باسنيووز
