گوتەبێژی سۆسیالیست: کۆنگرە دەبەستین و دەمانەوێت کاکه حه‌مه ببێتەوە سکرتێری گشتی
به‌ختیار که‌ریم، گوته‌بێژی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: ”ئەندامانی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی حزبی سۆسیالیست ده‌ستنیشان کراوه، هه‌موو کاره‌کان له په‌یره‌و و پرۆگرام و شێوه‌ی داڕشتنی سیاسه‌تی حزب و هه‌یکه‌لیه‌ت ته‌واو بووه“.
روونیشی کردەوە کە ئەوان چاوەڕوانی دیاریکردنی ڕۆژی کۆنگرە دەکەن، بۆ ئەمەش دەبێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەیاندا ڕۆژی کۆنگرە دەستنیشان بکەن. گوتیشی: ”ئامادەکارییەکانی کۆنگرە سه‌رجه‌میان ته‌واو بوون“.
لەبارەی پۆستی سکرتێری گشتیی حزبەکەیان کە ئێستا محەمەدی حاجی مەحموود لەم پۆستەدایە، گوتەبێژی سۆسیالیست ئاماژەی بەوە کرد کە کۆنگرە ئەم پۆستە یەکلا دەکاتەوە.
گوتیشی: ”هیوادارین جارێکی دیکه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود ببێته‌وه به سکرتێری گشتیی حزب، پێشمان باشه، چونکه دۆخی کوردستان و ناوچه‌که پێویستی به ئەو هەیە و ده‌توانێت به‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌یه‌تی، رۆڵی هه‌بێت“.
باسنييوز
