په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ئه‌و مامۆستایانه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ مۆڵه‌تى بێ مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌ و ئێستا ده‌ست به‌كار بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/11/2019، به‌شى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى خه‌بات، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ مامۆستای مۆڵه‌تی بێ مووچه‌كانیان ده‌ست به‌كار بوونه‌ته‌وه‌، ژماره‌ى بایۆمه‌تری كه‌ له‌سه‌ر ناسنامه‌ى بارى شارستانى دراوه‌، بۆ به‌شی ژمێریاری بهێنن".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ى بارى شارستانیی بایۆمه‌ترییان نه‌گاته‌ ژمێریاری، مووچه‌كانیان بۆ نابه‌سترێ.

ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ئه‌م بڕیاره‌ ته‌نیا بۆ په‌روه‌رده‌ى خه‌بات نه‌بێ و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى دیكه‌ى په‌روه‌رده‌ بگرێته‌وه‌.









باسنيوز
Top