نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران به فهرمى دەكرێتەوە
كرمانج عزەت، قایمقامی سۆران، ڕایگەیاند: "كاتژمێر 11ى پێش نیوهڕۆى سبەی دووشهممه 18/11/2019، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و لێژنەیەك لە بەغدا، بە فەرمی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران بەڕووی هاووڵاتییان دەكرێتەوە و ئامادهكاریی تهواو كراوه".
گوتیشى: "لە سبهیهوه دهست به ڕاییكردنى مامهڵهى هاووڵاتییان دهكرێت، لەمەودوا هاووڵاتییانی سۆران و ڕواندز و چۆمان و مێرگەسۆر دەتوانن زۆر بەئاسانی و بێ ئەوەی سەردانی هەولێر بكەن، له سۆران پارسپۆرتەكانیان دەربێنن".
بە كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت و دەست بەكاربوونیان دانیشتوانی هەریەكە لە سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر و ڕواندز لەگەڵ دانیشتوانی 13 شارەدێ و گوندەکانی ناوچەكە سوودمەند دەبن و بۆ مامەڵەكانی دەرھێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت سەردانی ھەولێر ناكەن.
باسنیوز
