له هه‌ولێر به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ چوار كه‌س بوونه قوربانى
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/11/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كاتژمێر 6 و 45 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - خه‌بات، كه ئێستا له‌ژێر نۆژه‌نكردنه‌وه دایه، بارهه‌ڵگرێم به‌هۆى هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى هه‌ڵه‌وه، چووه سه‌ر ڕێگاى ئۆتۆمبێلێك له جۆرى (كیا)ى تایبه‌ت، كه به‌ره‌و خه‌بات ده‌چوو، له ئه‌نجامدا تووشى پێكدادان بوون و شۆفێرى ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه گیانى له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه له هۆكارى ڕووداوه‌كه ده‌ركه‌وتووه، بارهه‌ڵگره‌كه له‌گه‌ڵ سێ بارهه‌ڵگرى دیكه له‌ڕێگادا به‌یه‌كه‌وه بوونه و هه‌وڵیان داوه به‌یه‌كه‌وه بمێننه‌وه، ئه‌مه‌ش واى كردووه جۆرێك له پێشبڕكێ له‌نێوانیان دروست بێت، بۆیه یه‌كێكیان دواكه‌وتبوو و هه‌وڵى دابوو له ئۆتۆمبێله‌كانی دیكه و له بارهه‌ڵگره‌كان تێپه‌ڕێت، "بێ ڕه‌چاوكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى ڕێگایه‌كه كراوه به تاك ساید به‌هۆى نۆژه‌نكردنه‌وه".
