گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکرێت و بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەیەوە پابەند دەکرێن
مه‌ریوان حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ڕایگەیاند، گرێبەست له‌نێوان وه‌زاره‌تەکەیان و كۆمپانیاكان ده‌كرێت، ”هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان وه‌به‌رهێنه‌رێك به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته مامه‌ڵه نه‌كات، به‌پێی یاسا سزا ده‌درێت و سزاكه‌ش دیاری كراوه".
ڕوونیشی کردەوە، هه‌موو تهندرێت ده‌كرێته گرێبه‌ست له‌نێوان كۆمپانیا و وه‌زاره‌تەکان، ژووری یاسایی وه‌زاره‌ته‌كان گرێبهستهکە دهنووسنەوە و به‌رپرسیار ده‌بن به‌رانبه‌ر به پرۆژه‌كان، ”ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش كه‌م ته‌رخه‌م بێت، سزا دەدرێت".
ئەوەشی ڕەت کردەوە کە لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژی تەمەنی کارکردنی کابینەی تازەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا سزای کۆمپانیاکانیان دابێت.
باس‌نیوز
