خولی وەرزی بۆ گشت کارمەندانی پۆلیس کرایەوە

خولی وەرزی بۆ گشت کارمەندانی پۆلیس کرایەوە
به‌ فه‌رمانى وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خولێكى وه‌رزى بۆ گشت كارمه‌ندانى پۆلیس كرایه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان، به‌ فه‌رمانى ڕێبەر ئەحمەد، وه‌زیرى ناوخۆ، خولێکی وەرزی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بۆ گشت کارمەندانی پۆلیس کرایەوە، خولەکە لەلایەن ستافێک لە مامۆستایانی بواری مەشقی سەربازی و بە چاودێریی چەند ئەفسەرێک بەڕێوە دەچێت، کە تێیدا گشت جووڵەکانی سەربازی و دیسپلینی ڕێزگرتنی سەربازی و زانیاریی نوێ بە کارمەندانی پۆلیس دەدرێتەوە.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/11/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر یەکەم ڕۆژی خولەکەی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی چەند ئەفسەرێک و مامۆستای مەشقی سەربازی ئەنجام دا.








باسنيوز
Top