لە زانكۆی سۆران ڕۆژی جیهانیی قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆ كرایەوە
فاكەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبردنی زانكۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، وۆرکشۆپێكیان لە هۆڵی بێشكچی زانكۆی سۆران، لە ژێر ناونیشانی (ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆ) ساز كرد.
رائید دلاوەر لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، راگەیاند: "كاتژمێری 10ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 17/11/2019 ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆمان، بە هاوبەشی لەگەڵ (فاكەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەكان) و بەڕێوە برد و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، وۆرکشۆپێكمان لە هۆڵی بێشكچی زانكۆی سۆران، لەژێر ناونیشانی (ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆ) ساز كرد".
گووتیشی، لە وۆرکشۆپەكەدا لەلایەن مامۆستایانی ئەكادیمی و ئەفسەرانی هاتوچۆ، تیشك خرایە سەر ئامار و مەترسییەكانی ڕووداو و قوربانییەكانی هاتوچۆ لەسەر كۆمەڵگە و رۆڵی پۆلیسی هاتوچۆ لە كۆنترۆڵكردنی رووداوەكان، هەروەها گرنگی و كاریگەریی ڕێگاوبان لە بواری هاتوچۆدا - ڕێگای هامڵتۆن وەك نموونە و دیاریكردنی ئاستی تیژڕەوی و چەند پرسێكی دیكەی پەیوەنیدار.
باسنيوز
