ره‌ندا قەسیس: كوردانی سووریا بناغه‌ن بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تێك كه رێز له فره‌یی بگرێ
قه‌سیس نهیشاردووەتهوه كه ئه‌و لێژنه‌یه‌ی بۆ هه‌مواری ده‌ستووری سووریا ڕاسپێردراون، سه‌باره‌ت به كورد ناتوانن هیچ گۆڕانكارییەك ئه‌نجام بده‌ن.
جەختیشی کردووەتەوە کە هەمووان دەرک بەو مەترسییە دەکەن کە لە باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریادا ده‌گوزه‌رێت.
ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە “هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك له سووریا به‌بێ ئاماده‌یی وبه‌شداری پێكهاته‌كانی نییه".
قەسیس ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ئه‌و قه‌یرانه‌ی له باكووری سووریا هه‌یه، هێشتا وه‌كوو خۆیه‌تی، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراون”.
هۆكاری بەردەوامیی مانەوەی قەیرانەکانیشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە به‌رژه‌وه‌ندی و ناكۆكیی جیاواز له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا هه‌یه و له قازانجی هیچ لایه‌كدا نییه، ته‌واوی رۆڵی خۆی رابگه‌یه‌نێت.
باسی له ڕێككه‌وتنی توركی – رووسی ده‌كات و ده‌ڵێت: "جارێ وا پێویستیمان به‌وه هه‌یه مێژوو بخوێنینه‌وه تاكوو په‌یوه‌ندیی توركیا و رووسیا هه‌ر له سه‌رده‌می عوسمانی و قهیسەریمان بۆ روون بێته‌وه، به‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه هاوپه‌یمانیی نێوانیان تا چه‌نده درێژخایه‌ن ده‌بێت".
له كۆتاییدا ره‌ندا قه‌سیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی شه‌ڕ و كێشه‌یان بهخۆیانەوە بینیوه و رژێمه‌كانیان ویستوویانه به‌بێ هیچ سازشكردنێك له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه، هه‌ر هه‌موویان ئه‌گه‌ر كاتێكی درێژیشی خایاندبێت، كۆتاییان پێهاتووه. ئه‌و ده‌ڵێت: “بڕوام به‌وه هه‌یه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن، به‌ڵام به مه‌رجێك به‌رده‌وام بین له پێشكه‌شكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان و ئامانج لێی چاره‌سه‌ری و دانانی به‌ردی بناغه‌ی گۆڕانكاریی بێت له سووریا".
باسنيوز
