هاوسەرۆكی پارتی تێكۆشینی رۆژئاوا: داواكارین سەرۆك بارزانی پارتە كوردییەكانی رۆژئاوا كۆ بكاتەوە

هاوسەرۆكی پارتی تێكۆشینی رۆژئاوا: داواكارین سەرۆك بارزانی پارتە كوردییەكانی رۆژئاوا كۆ بكاتەوە
هاوسەرۆكی پارتێكی كوردی لە رۆژئاوای كوردستان داوا لە سەرۆك بارزانی دەكات چارەیەكی بەپەلە بۆ دووخی رۆژئاوای كوردستان بدوزێتەوە لە هەمانكاتدا پارتە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان كۆ بكاتەوە.

خناف عەبدولحەكیم مەلا، هاوسەرۆكی پارتی تێكۆشینی دیموكراتی لە رۆژئاوای كوردستان رايگەیاند: "رۆژئاوای كوردستان بە بارودۆخێكی ناڵەباردا تێدەپەڕێت و رۆژانە ناوچە كوردنشینەكانی رۆژئاوا لەلایەن توركیاوە بۆردومان دەكرێن".

گۆتیشی: "لە ماوەی ئەو هێرشەی توركیا بۆ سەررۆژئاوای كوردستان، بە هەزاران كەس دەربەدەر و پەنابەر بوون و بە سەدان كەس شەهید و بریندار بوون و تا ئێستا دواڕۆژی رۆژئاوا دیار نییە لە نێوان داگیركەراندا کە ئاخۆ بە چ ئاقارێك دەگات و دواڕۆژی رۆژئاوا و هێشتا مەترسییەكی زۆری لەسەرە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "داواكارین سەرۆك بارزانی و سەركردایەتیی سیاسی كورد بەپەلە چارەیەك بۆ دۆخی رۆژئاوای كوردستان بدوزنەوە ئەو مەترسییەی لەسەر هەیە لای بدەن و پارتە كوردییەكان لە رۆژئاوا پێویستە لەژێر فەرمانەكانی سەرۆك بارزانیدا كۆ ببنەوە و یەكگرتوو بن بۆ ئەوەی بەرامبەر ئەو هێرشە دڕانەدانەی توركیا سەركەوتنی بێ‌ وێنە تومار بكەین، بەڵام سەرۆك بارزانی نەبێت سەركەوتنیش نابێت".












باسنيوز
Top