بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هەرێم په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان له‌سه‌ر خه‌ته
خه‌دیجه عومه‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕايگەیاند: "په‌رله‌مانی كوردستان به‌دوای میكانیزمێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ پرسی ئاماده‌كاری ده‌ستووری كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ماوەی رابردوودا په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی دروست بكه‌ن بیر و بۆچوونی ئه‌وانیش وه‌ربگرن بۆ ئاماده‌كاریی نووسینەوەی ده‌ستووری هەرێمی كوردستان له‌و باره‌شه‌وه ده‌بێ میكانیزمی دروستكردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ستوور دیاری بكرێت".
گوتیشی: "پێشووتر لێژنه‌یه‌ك دروست كرا بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، به‌ڵام ئێستا گۆڕانكاری تێیدا ده‌كرێت ده‌بێت كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانی تێدا بێت و ئه‌مه‌ش بڕیاری په‌رله‌مانی ده‌وێت".
خه‌دیجه عومه‌ر راشی گه‌یاند: "ده‌بێ ئاماده‌كارییه‌كان به شێوه‌یه‌ك بن كه له‌گه‌ڵ دۆخی كوردستان و پرسی هه‌مواری ده‌ستووری عێراقیشدا بگونجێت و ئه‌ویش یه‌كێكه له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی ده‌بێت ئێمه له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری كوردستان ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ین و حیساباتمان بۆی هه‌بێت".
باسنيوز
