سەعدی پیرە: کۆنگرە بۆ نوێکردنەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی و حوکمڕانییەکەیەتی
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەمڕۆ شەممە 2019.11.16 لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند: "دۆخی عیراق بە رادەیەك گەیشتووە كە دەبێ ئێمەش وەك لایەنە سیاسییەكانی كوردستان هەڵوێستمان هەبێت و بتوانن لەكاتی گونجاودا روونكردنەوەمان لەسەر دۆخەكە هەبێت، چونكە ئێستا حكوومەتی عێراق بڕیارەكانی زۆرن و بێ كاریگەرین، لەولاشەوە دانیشتووانی عێراق نان و ئازادی و ئاو و كارەبا و خزمەتگوزارییان دەوێت".
باسی لەوەش كرد، ئەوە سەركردە سیاسییە سەرنەكەوتووەكانی عێراقن كە دەڵێن خۆپیشاندان دژی كورد و كوردستانە، "نەخێر ئەوە بۆ داواكارییەكانە، تاوەكوو داواكارییەكان بگەن، چونكە خۆپیشاندەران دژی كوردستان نین".
لەبارەی كۆنگرەی چوارەمی حزبەکەشی، سەعدی پیرە رای گەیاند: "كۆنگرەی یەكێتی ئامرازێکە بۆ نوێكردنەوەی سەركردایەتیی یەكێتی، بۆیەشە كۆنفڕانسی كۆمیتەكانی یەكێتی وەك ئامادەكاری بۆ سازدانی كۆنگرە دەستی پێکرد، چونكە كۆنگرە ئامرازێكە بۆ نوێكردنەوەی سەركردایەتیی یەكێتی و بەرنامەی سیاسی و حكومڕانیی یەكێتی".
باسنيوز
