ده‌ربه‌ندیخان.. گه‌نجێك به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینێك گیانى له‌ده‌ست دا
له‌مباره‌یه‌وه زه‌رده‌شت عوسمان، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیى ده‌ربه‌ندیخان، رايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/11/2019، له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له نه‌خۆشخانه له گیانله‌ده‌ستدانى گه‌نجێك به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینه‌وه له‌سه‌ر شاخى به‌مۆ ئاگادار كراینه‌وه، به‌ڵام هێشتا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و به‌هۆى سه‌ختیى شاخه‌كه‌وه، ڕه‌نگه گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه دوا بكه‌وێت".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست كه‌وتوون، گه‌نجه‌كه ناوى (سه‌فه‌ر یوسف)ه ته‌مه‌نى 32 ساڵ بووه، هه‌روه‌ها دانیشتووى گوندى شاوازیى سه‌ر به ده‌ربه‌ندیخان بوو".
باسنيوز
