مەسرور بارزانی: میللەتی کورد لە هاوکاریی ئەو کەسانەی پێویستییانە درێغی نەکردووە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی کورتدا لەبارەی یارمەتیی مرۆیی بە ئاوارە و پەنابەران جەخت دەکاتەوە میللەتەکەمان لە یارمەتیی ئەو کەسانەی پێویستیانە درێغی نەکردووە.
مەسرور بارزانی لەمبارەوە لە پەیامێکیدا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویە: "سەربەرزم کە ئەم میللەتە هەرگیز لە داڵدەدانی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە هاوکاریە درێغی نەکردووە".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە: "سوپاس بۆ کارمەندانی بەشی هاوکاری مرۆیی کە یارمەتیدەرن لە دۆزینەوە و بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیانە، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت زیاتر هاوکار بێت".
باسنيوز
